ئه‌م حه‌فته‌يه شاندی دانوستانكاری حكومه‌ت ده‌چنه په‌رله‌مان
گوته‌بێژى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكراى ده‌كات : له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م حه‌فته‌يه شاندی دانوستانكاری حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لەبارەی دۆخی دارایی و پرسی ڕێکەوتنی هەرێم و بەغدا دێنه په‌رله‌مان.”
پێشه‌وا هه‌ورامانى، گوته‌بێژى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان ڕايگه‌ياند :” لەسەر ڕاسپاردەی ( مەسرور بارزانی ) ، سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان شاندی دانوستانكاری حكومه‌تى هه‌رێم ڕاسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی ئەم هەفتەیە بێنه په‌رله‌مان و، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و، هه‌ردوو لێژنە‌ی دارایی و سامانه سروشتییه‌كان كۆببنەوە،”
گوته‌بێژى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له‌باره‌ى ئامانجى سه‌ردانى شانده‌كه‌ش بۆ په‌رله‌مان ڕاشيگه‌ياند : ” سه‌ردانى شاندى دانوستانكارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ په‌رله‌مان لەبارەی دۆخی دارایی و پرسی ڕێکەوتنی هەرێم و بەغدا ده‌بێت .