سەرۆکی ئۆپزیسیۆنی سووریا كەس ناتوانێت رێگری لە پێشمەرگەی رۆژئاوا بكات بۆ ناو سوریا

خواكوڕك

لە لێدوانێكی میدیایی دا سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتیمانیی ئۆپزیسیۆنی سووریا رایگەیاند كە هێزەكانی پێشمەرگەی رۆژ مۆڵەت لەكەس وەرناگرن بێنە ناو خاكی خۆیان و دەلێت ئەوان بەشێكن لە هێزی چەكداری ئۆپزسیۆنی سوپای سوریا ئازاد و دەلێت نوێنەریان لەناو هێزە چەكدارەكانی ئۆپزسیۆنی سوریا دا هەیە”.

ئەنەس عەبدە سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی ئۆپزیسیۆنی سووریا لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، رایگەیاند هێزەكانی پێشمەرگەی رۆژی رۆژئاوایی كوردستان بەشێكن لە ئۆپزسیۆنی سوریا، مۆڵەت لەكەس وەرناگرن بێنە ناو خاك و خەڵكی خۆیان و دەلێت ئەوان بەشێكن لە هێزە چەكدارەكانی ئۆپزسیۆنی سوری دژ بە رژێمی سوریا، بۆیە ئەوان بۆ گەرانەوە بۆ ناو سوریا پێویستیان بە مۆڵەت نیە”.

هەروەها ئەنەس عەبدە دەشلێت لەداهاتوو دا سوپای سوریا ئازاد هەموو هێزە كان لەناو یەك هێزی سەربازی بێ جیاوازی ئاینی و نەتەوەی كۆدەكاتەوە دژی رژێمی بەشار ئەسەد و ئەو هێزانەی پێشمەرگەی رۆژی رۆژئاوای كوردستانیش بەشێكن لە ئۆپزسیۆنی سوری دژ بە رژێمی بەشار ئەسەد”.

Back to top button