وه‌زیری ته‌ندروستی سبه‌ی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیاری نوێ ده‌رده‌كات
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ئێستادا كه‌ره‌نتینه له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یێندراوه وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه كه بڕیاره سبەی کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای رووبەڕبوونەوەی كۆڕۆنا ساز بدریت و و بڕیار و ڕێکاری تازە بۆ پێش‌گرتن له ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتر كۆڕۆنا ده‌ربكرێن.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی کوردستان له باره‌ی گرتنه به‌ری رێككاری تازه بۆ پێش‌گرتن له ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگه‌یاند: “سبەی یەکشەممە کاتژمێر 2:30ی دوای نیوەڕۆ، لێژنەی باڵای رووبەڕبوونەوەی كۆڕۆنا کۆدەبێتەوە و لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی تازەی تەندروستی و پێشنیازەکان بڕیار و ڕێکاری تازەتر دەردەکرێ”.
هه‌روه‌ها وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی کوردستان راشیگه‌یاندووه ئێمه راپۆرتێكمان ئاماده‌كردبوو، له راپۆرتەكەی ئێمەدا دووپات لە بەردەوامی كاروكاسبیی هاووڵاتییان كراوەتەوە بە رەچاوکردنی ڕێکارە خۆپارێزییەکان، تا كۆبوونه‌وه‌ش نه‌كرێت نازانین رێكاری تازه چی ده‌بێت.
هەروەها وەزیری تەندروستی گوتیشی: “لە كۆبوونەوەی سبەی دووپات لە جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی دەكرێ نەك قەدەغەی هاتوچۆ، بۆ ئەوەی بتوانرێ ڕێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكرێت”.