کەمال کەرکووکی: پلانی پارتی بۆ گەڕانەوە بۆ کەرکووک هاوتەریبە لەگەڵ، ئاساییکردنەوەی دۆخی شارەکە
دوایە ئەوەی لە ماوەی رابردوو دەنگۆی گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک بڵاوکرایەوە، بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکووك – گەرمیانیپارتی رایدەگەیێنێت پلانی پارتی بۆ گەڕانەوە هاوتەریبە لەگەڵ، ئاساییکردنەوەی دۆخی شارەکە بۆئەمەش لەئاستی باڵا کار لەسەر ئەممەلەفانە دەکرێت.
دکتۆرکەمال کەرکوکی بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکووك – گەرمیانی پارتی رایگەیاندووە مەلەفی ئەمنی و سەربازی کە بەپێیپلانێک پێشمەرگە و سووپای عێراق بەهەماهەنگی لەگەڵ یەکتر لە دەرەوەی شار و قەزا و ناحیەکان جێگیربن و بۆشاییە ئەمنییەکانپڕبکرێنەوە و ناوچەکە لەهەر مەترسییەک بپارێزن، لەناو شاریش مەلەفی ئەمنی بە هێزەکانی پۆلیس بسپێردرێت و دیاردەی چەکداریبنبڕبکرێت و حەشد و هێزەکانی دیکەش دووربخرێنەوە، مەلەفی سیاسیش بریتیە لە رادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی و پارتی گەلیتورکمانی.
هەروەها بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکووك – گەرمیانی پارتی راشیگەیاندووە: ” مەلەفی ئیداری بریتی دەبێت لەرادەستکردنەوەی سەرجەم ئەو پۆستانەی لەدوای شانزەی ئۆکتۆبەرەوە لە کورد وەرگیراونەتەوە، لەنێویشیاندا دانانی پارێزگارێکی شەرعیبۆکەرکووک“