ناسنامەی ئەو سێ کەسە ئاشکرابوو کە ڤیدیۆیەکیان دژ بە سەرکردایەتی پارتی بڵاوکردەوە

دوای ئەوەی سێ کەس کە گوایە خەلکی بادینان ڤیدیۆیەکیان دژ بە سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوکردوە، دوای تەنها یەککاتژمێر ناسنامەی ئەو سێ کەسە ئاشکرا بوو، ڤیدیۆکە لە سلێمانی دروستکراوە.

بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیای خواکوڕک ڤیدیۆکە بەسەر پەرشتی لاهور جەنگی و لە نێو دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی لە سلێمانیدروستکراوەو، هەرسێ کەسەکە کادری پەکەکەن لە نێو سلێمانی و ناسنامەیان ئاشکرا بووە.

لەو بارەیەوە ئیدریس ئسماعیل پەرلەمانتاری پارتی رایگەیاند، ڤیدیۆکە لە دهۆک دروست نەکراوە بەلکو لە سلێمانیەوە دروستکراوە، لە نێوژوورێکی دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی، راستەوخۆ لەلایەن لاهور جەنگیەوە سەرپەرشتی کراوە.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند ڤیدیۆکە سیناریۆی لاهور جەنگی و پەکەکەیە، بۆ ئەم مەبەستە سود لە سێ کادری پەکەکە لە سلێمانیوەرگیراوە، ناسنامەی هەرسێ کەسەکە ئاشکرایە.

Back to top button