سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌تی نیشتیمانی له‌كۆبوونه‌وه‌دان

كه‌مێك پێش ئێستا ، له‌شاری به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردجستان له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی ده‌ستی پێكرد.

له‌ئێستادا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ڕۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی له‌كۆبوونه‌وه‌دان و پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و چه‌ند خاڵێكی دیكه‌ تاوتووێده‌كرێن.

ڕۆژی شه‌ممه‌ 10ى 4ى 2021 ، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ شاری به‌غدا و له‌هه‌مان ڕۆژدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆككۆماری عێراق و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی عێراقی كۆبۆووه‌ و ئه‌مرۆش كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی له‌به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌كۆبوونه‌وه‌كانیشدا پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ، هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و جێبه‌جێ كردنی رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بوودجه‌ و پابه‌ندبوونی هه‌ردوولا له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ تاتووتوێ ده‌كرێت.

Back to top button