ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگ ده‌ستدرێژی سێكسی كرایه سه‌ر

خواكوڕك
ئاژانسی تایمز ئۆف ئیندیا رایده‌گه‌یه‌نێت، دره‌نگانێكی شه‌وی شه‌مه ئه‌ستێره‌یه‌كی بۆلییوود له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل له‌ناوه‌راستی شه‌قامێكی گشتی له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵكی ئاژانسه‌كه، هونه‌رمه‌ند بهاڤانا ئه‌كته‌ری ناسراوی هیند، چه‌ند چه‌كدارێك به ئۆتۆبێلی خۆیان دوای كه‌وتوون و ته‌قه‌یان لێكردووه و دواتر بۆ شوێنێكی نادیار رفاندوویانه و ده‌ستدرێژی سێكسیان كردۆته سه‌ر.
ئه‌وه‌ش باسكراوه كه دواتر ئه‌كته‌ره‌كه توانیویه‌تی خۆی له‌ده‌ستیان رزگار بكات و دواتر خۆی گه‌یاندۆته بنكه‌یه‌كی پۆلیسی سه‌ر به‌شاری (كوچكی) و له سكاڵاكه‌یدا ناوی شوفێری پێشووی خۆی داوه به‌ناوی مارتن.