کەشناسی هەرێم : ئه‌گه‌ری كه‌مێك نمه باران له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كاندا هه‌یه
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە سبەی دووشه‌ممه، له هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، هه‌ندێك كات ئاسمانى سلێمانى بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له دهۆكیش ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.