سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مینداری كۆمكاری عه‌ره‌بی كۆ ده‌بنه‌وه
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (11ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) له‌گه‌ڵ “ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت” ئه‌مینداری كۆمكاری عه‌ره‌بی كۆده‌بێته‌وه و چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كه‌ن.
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یس، ئه‌مینداری كۆمكاری عه‌ره‌بی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له پیرمام، له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆ ببێته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مینداری كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی، ڕێككه‌وتنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی تاوتوێ بكرێت.