سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی دەکات
ڕۆژی یەکشەممە 11ـی نیسانی 2021 لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەحمەد ئەبولغەیت ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی ئامانجی سەردانەکەی بۆ عێراق و دیداری لەگەڵ سەرۆکایەتەکانی عێراق بۆ سەرۆک بارزانی خستەڕوو. هیوای ئەوەشی خواست کە عێراق بتوانێ دوور لە دەستوەردانی دەرەکی بەرەو سەقامگیری هەنگاو بنێت و جەختیشی لە گرنگیی پەیوەندیی نێوان وڵاتانی عەرەبی و عێراق کردەوە.
هەر لەو دیدارەدا هەر دوولا بیروڕایان لەبارەی تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پێکەوەژیان و پێویستیی چەسپاندنی بنەماکانی شەراکەت لە عێراق ئاڵوگۆڕ کرد.
هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆر و هزری توندڕۆیی لەسەر عێراق و وڵاتانی ناوچەکە تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو.