سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆش ژماره‌يه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى گرنگى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى لايه‌نه‌سياسييه‌كانى عێراق ئه‌نجامدا
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ى عێراق كۆبوويه‌وه،لە دووەم رۆژی سەردانەکەی بۆ بەغدا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بارەگای رەوتی حیکمەی نیشتمانی و لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی عێراق کۆبووەوە.
هه‌ر دواى كۆبوونه‌وه‌ى يه‌كه‌م سه‌رۆکى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئوسامه ئه‌لنوجێفی،سەرۆکی بەرەی رزگاری و پەرەپێدان کۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ى سێيه‌ميش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ جەمال زاری، ئەمینداری گشتیی پرۆژەی نیشتمانی کۆبووەوە کە یەکێکە لە سەرکردە سوننەکانی عێراق.
له‌چواره‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆيدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نووری ئه‌لمالیکی، سه‌رۆكى ده‌وله‌تى ياسا کۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ى پێنجه‌مى، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى فه‌تح كۆبوويه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ى پێنجه‌ميش سه‌رۆکى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى نه‌سڕ کۆبووه‌وه.
له‌شه‌شه‌م كۆبوونه‌وه‌شدا سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سیاسیی ڕه‌وتی سه‌دری کۆبووه‌وه.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بارەگای رەوتی سەدر کە موقتەدا سەدر رابەرایەتی دەکات و لەنێو هاوپەیمانیی سائیرووندا 56 کورسیی پەرلەمانیان هەیە.