فراكسیۆنه‌كانی پارتی و گۆڕان كۆده‌بنه‌وه‌

خواكوڕك

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌مه‌ 19/2/2017 سه‌رۆكی فراكسیۆن و به‌شێك له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی هه‌ردوو فراكسیۆنی پارتی و گۆڕان له‌ بینای په‌راه‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ و چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا و كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.

هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو فراكسیۆنه‌كه‌ عەلی حوسێن، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی له‌به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌شداربووه‌ دواتر فراكسیۆنی پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و یه‌كگرتوو كۆبوویه‌وه‌.

به‌پێی زانیاری نێو هه‌واڵه‌كان ئامانج له‌م سه‌ردانه‌ی فۆاكسیۆنی پارتی بۆلای لایه‌نه‌كان، ده‌سپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان و شكاندنی ساردی نێوان فراكسیۆنه‌كان بووه‌، هه‌روه‌ها دروست بوونی ئه‌و دۆخه‌ سیاسیه‌ی ئێستا كه‌ دوای په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم دروست بووه‌.

Back to top button