ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت: كۆمكارى عه‌ره‌بى پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت، ئه‌مینداری كۆمكاری عه‌ره‌بی له شارى هه‌ولێر ڕايگه‌ياند، كۆمكاری عه‌ره‌بی پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئاماژه به‌وه‌ش كرد، رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی یاسای بودجه، مایه‌ی دڵخۆشی ئێمه‌یه و به‌رپرسیاریه‌تی پابه‌ندبوونیش له به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدراڵی ده‌بینم.
ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت بۆ كوردستان 24 گوتی: “كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی ئه‌ندام ناكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئێمه گرنگی به عێراقی فیدراڵ ده‌ده‌ین، كه هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌هێز بكه‌ن”.
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی بودجه‌ی (2021)ی عێراق گوتیشی: “ئێمه دڵخۆش بووین به‌و رێككه‌وتنه‌ی له باره‌ی بودجه كراوه، له‌و سه‌ردانه‌م بۆ به‌غدا، هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تیم له به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدراڵی بینی، بۆ پابه‌ندنبوون به پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ”.
ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت ئاماژه‌ی به‌وه كرد، “عێراق به لای كۆمكاری عه‌ره‌بییه‌وه زۆر گرنگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمكاری عه‌ره‌بی، ئێمه پشتیوانی له عێراق ده‌كه‌ین و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، هیوادارم سه‌قامگیری و به‌ره‌و پێچوون هه‌بێت”.
لە ئەحمەد ئەبولغەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ شه‌ممه گه‌يشته شارى هه‌ولێر ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى كۆبوويه‌وه دواتريش ، له‌لايه‌ن “مەسرور بارزانی” سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێكراو له دیداره‌كه‌یان بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی عەرەبی تاووتوێ کرا.