ئیسرائیل واز لە ئێران ناھێنێت

بێنی گانتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە بەڵێنی دا کە لەسەر کێشەی ئێران هاوکاری ئەمەریکا بکات و هیوای ئەوەی خواست کە ئاسایشی ئیسرائیل ” پارێزراو بێت ” لە هەر مامەڵەیەکی نوێی ناوکیدا کە واشنتن لەگەڵ ئێران پێی بگات .

گانتز بە هاوتا ئەمریکییەکەی لۆید ئۆستن ی گوت کە سەردانی وڵاتەکەی بكات و دەڵێت : ئیسرائیل ئەمریکا بە هاوبەشی تەواو لە هەموو شانۆی ئۆپەراسیۆنەکان دا ناو ئەبات ، نەک تەنھا ئێران .

بە گوێرەی هەواڵی ڕۆیتەرز ، گانتز گوتویەتی ” ئێمە لە نزیکەوە لەگەڵ هاوپێمانانی ئەمەریکا کار دەکەین بۆ ئەوەی هەر ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێران ، بەرژەوەندی جیهان و ئەمەریکا زامن بکات و ، ڕێگە لە پێشبڕکێیەکی مەترسیداری چەک لە ناوچەکەمان بگرێت و ، پارێزگاری لە دەوڵەتی ئیسرائیل بکات .

 

س : سكاى نيوزى عه‌ره‌بى

Back to top button