هێمن هەورامی خاڵێكی گرینگی گفتوگۆی بارزانی و شاندەكان لە میونشن ئاشكرا دەكات

خواكوڕك

لەپەراوێزی كۆنفراسی ئاسایشی میونشن لە ئەلمانیا ئەندامی شاندی یاوەری بارزانی لە میونشن، دەلێت خاڵی گرینگی بابەتەكانی بارزانی لەگەڵ شاندەكان ئاشكرا دەكات و دەلێت بارزانی لەگەڵ هەموو شاندەكانی وڵاتانی جیهان بە ئێرانیشەوە، ئەوەی پێ راگەیاندوون، عێراقی فیدرالیزمی پێش داعش ناگەرێتەوە، دەبێت فۆرمێكی تر تاقی بكرێتەوە، ئەویش دوو دراوسێی باش یەكتر بین”.

لە لێدوانێكی دا هێمن هەورامی ئەندامی شاندی كوردستان لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن خاڵێكی گفتوگۆكانی بارزانی كە لەهەموو دانووستاندنەكاندا باسی كردووە، بە راشكاوانە بە هەموو شاندەكانی جیهان لەپەراوێزی كۆنفراسی ئاسایشی میونشنی راگەیاندووە ئاشكرا دەكات و دەلێت بارزانی زۆر بە راشكاوانە بە هەموو شاندەكانی راگەیاندووە، كە عێراقی فیدرالیزمی پێش داعش، ناگەرێتەوە دەبێت بەگفتوگۆ لەسەر شێوازێكی تر رێك بكەوین ئەویش دوو دراوسێی باش یەكتر بین”.

شایانی باسە رۆژی هەینی 17ی شوبات، ٥٣هەمین کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن بە ئامادە بوونی 47 وەزیری دەرەوە و 30 وەزیری بەرگریی و 90 پەرلەمانتار و سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و ئەمیندارى گشتى ناتۆ بەشدار بوون. لە کۆنفڕانسی میونشندا، چەندان سەرکردە و وەزیر و کەسانی سیاسی و ئەمنی بەشدارییان تێداکرد”.

 

Back to top button