سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌غدا : دەبێت پێکەوە کێشەکان چارەسەر بکەین
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، رايده‌گه‌ينێت، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان و عێراقه.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، نێچیرڤان بارزانی،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، گوتی: ده‌بێت پێكه‌وه چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی نێوانی هه‌ولێر و به‌غدا دابنێین و پێمان وایه به دانانی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كێشانه، عێراق به‌ره‌و سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی ده‌ڕوات.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، گوتیشی: هه‌ر پێشكه‌وتنێك له‌و باره‌یه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو عێراقه.