سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده عێراقييه‌كان جه‌خت له سه‌قامگيريى وڵات ده‌كاته‌وه.
له ڕۆژى دووه‌مى سه‌ردانيدا بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2021/4/11 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى ژماره‌يه‌ك سه‌ركرده و هێزه سياسييه‌كانى عێراقى كرد كه بريتى بوون له به‌ڕێزان عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه، ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆكی به‌ره‌ی ڕزگاری و په‌ره‌پێدان، جه‌مال ئه‌لزاری، ئه‌مینداری گشتیی پرۆژه‌ی نیشتمانیی عێراقی، نووری ئه‌لمالكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، هادی ئه‌لعامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، د. حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانيی نه‌سر، د. نه‌سسار ئه‌لروبه‌یعی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سیاسیی ڕه‌وتی سه‌دری و ئه‌ندامانى ده‌سته‌كه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا ڕاشكاوانه و به كراوه‌يى دۆخى سياسى و ئابوورى و ئه‌منيى عێراق و ته‌حه‌دييه جياكانى به‌رده‌م وڵات، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى ناوچه‌كه و جيهان، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه عێراقييه‌كانى كرد بۆ په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى عێراق و هيواى خواست ئه‌وه سه‌ره‌تايه‌ك بێت بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه‌ى عێراق به‌گشتى و كێشه‌كانى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى. به‌ڕێزيان ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور دووپات كرده‌وه و گوتى: “هه‌موومان له عێراق هه‌ڵه‌مان كردووه، ده‌بێ به تێڕوانينێكى تازه‌ى هاوبه‌شه‌وه بۆ داهاتوو و بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان لاپه‌ڕه‌يه‌كى تازه هه‌ڵبده‌ينه‌وه و سوود له ئه‌زموون و هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو وه‌رگرين”.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتنى عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ پێگه‌ى ئاساييى خۆى، به چاره‌سه‌ركردنى كێشه ناوخۆييه‌كانييه‌وه به‌نده و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستانيش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵ، كليلى سه‌قامگيرى و داهاتوويه‌كى باشتره بۆ ته‌واوى عێراق، هه‌رچه‌ند كێشه‌كانى عێراق چاره‌سه‌ر ببن، ئه‌وه‌نده به‌هێز ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرنگه دانيشتن و په‌يوه‌نديى به‌رده‌وام له‌نێو لايه‌نه عێراقييه‌كاندا هه‌بێت و ڕايگه‌ياند: “ئه‌م سه‌ردانه‌شمان بۆ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مايه‌يه و ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌ك له په‌يوه‌نديى به‌رده‌وامدا بين و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كان له به‌غدا و هه‌ولێر به‌رده‌وام بن”.
به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها گوتى: “هێز و ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق پێكه‌وه به‌ستراوه، نه‌وه‌يه‌كى تازه‌ى سياسى له عێراق دروست بووه و ده‌بێ به دانايى و نه‌رمى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه و ڕووداوه‌كاندا بكرێت. ده‌بێ هه‌مووان له عێراق پێكه‌وه بگه‌ينه تێگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش بۆ ئاينده‌يه‌كى باشتر و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. عێراق خاوه‌نى سه‌رچاوه‌ى مرۆيى و سروشتيى ده‌وڵه‌مه‌نده و ده‌بێ هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان له پرۆسه‌ى سياسى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵات‌دا هاوبه‌ش بن و له ئه‌رك و مافه‌كاندا يه‌كسان بن. عێراق پێويستى به به‌هيزكردنى دامه‌زراوه‌كانيه‌تى و گه‌لى عێراق له هه‌موو شوێنێكى وڵات شايسته‌ى ژيانێكى باشتره و پێشبينيى زياترى خزمه‌تگوزارى ده‌كه‌ن، حه‌ز ده‌كه‌ين هه‌موو عێراق پێشكه‌وتوو بێت”.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا لايه‌نه عێراقييه‌كانيش سوپاسى سه‌ردانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانييان بۆ به‌غدا كرد و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان به گرنگ له‌ڕووى كاته‌وه، هه‌روه‌ها به ده‌ستپێشخه‌رى و هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا و هيوايان خواست ببێته ده‌رفه‌تێك بۆ گفتوگۆيه‌كى جدديى لايه‌نه‌كان له‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كانى عێراق و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوانيان بۆ چۆنيه‌تيى چاسه‌ره‌كردنيان و قووڵكردنه‌وه‌ى هاوبه‌شى له‌نێوان هه‌موواندا.