درامایەكی جیاواز لە كوردستان پەخش دەكرێت
مەولان سەباح خاوەن كۆمپانیایی سەمپرۆ، بەرهەم هێنەری درامایی گورگەكان رایدەگەێنێت، لە یەكەم رۆژی رەمەزان لەكاتژمێر 8ی دوای بەربانگ پەخش دەكرێت و كاتژمێر 12ی شەویش دووبارە دەكرێتەوە”.
لەو بارەیەوە مەولان سەباح بەرهەم هێنەری درامایی گورگەكان هەروەها دەشلێت، بۆ یەكەم جارە بەشێوەیەكی جیاواز كارێكی لەم چەشنە دەكرێت، كە تێیدا بەدەستی ستافی ناوەخۆیمان، هەم لەبواری وێنەگرتن و هەم لەبواری میوزیك لەهەموو بوارەكان تر كارێكمان كردووە كە بۆ یەكەم جارە لەكوردستان درامای لەو چەشنە كراوە”.
مەولان سەباح هەروەها دەشلێت لەدەرهێنان و نووسینی، مێهران شیریە، بەرهەمی کۆمپانیای (سام پرۆ) و بەهاوبەشی لەگەڵ ، لە كەناڵی كوردماكس بەئەنجام گەینراوە”.