بۆيهكهمجار له وهزارهتى پێشمهرگه خولی یەكەمی بنەڕەتی كیمیایی بهكۆتاهات
ئەمڕۆ ١١/٤/٢٠٢١ بە ئامادەبوونی لیوا قارەمان كەمال جێگری سەرۆكی هەیئەی ئەركانی وەزارەتی پیشمەرگە بۆ ئۆپەڕاسیۆنەكان و لیوا حاجی مەلا ئەمین بەڕێوەبەری گشتی رشتەكان و لیوا عبداللە بەرێوەبەری مەشقی سەربازی و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە، رێوڕەسمی كۆتایی خولی یەكەمی بنەڕەتی كیمیایی بەڕێوەچوو، كە لەلایەن سریەی بەرگری كیمیایی لە بەرواری ١/٢/٢٠٢١ تا ١١/٤/٢٠٢١ رێکخرابوو، کە پەنجا ئەفسەر و كارمەند لە لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداریان تێدا كرد.
لەسەرەتای رێوڕەسمەكەدا، لیوا قارەمان كەمال لەوتەیەكدا دەستخۆشی لە ئەنجامدانی خولی بنەڕەتی كیمیایی كردو بە پێویستی زانی ئەو جۆرە خولانە بۆ ئەفسەر و كارمەندانی پێشمەرگە بەردەوامبێت، لەپێناو وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەبارەی بەرگریكردن لە چەكی كیمیایی و دەستنیشانكردنی جۆرەكانی.
گوتیشی: هەوڵدەدەین بواری كیمیایی لەوەزارەتی پێشمەرگە فراوان بكەین و ئەفسەر و كارمەندانی زیاتر بەو بوارە ئاشنابكەین، بۆئەمەش پێویستە جگە لە خولی بنەڕەتی خولی پەرەپێدانیش ببینن، داواشیكرد: ئەوانەی خولی لەو جۆرە دەبینن و شارەزایی باش دەبن لە بوارەكە لە شوێنی خۆیان بمێننەوە و نەگوازرێنەوە بۆ سەر میلاکی یەکە سەربازییەکانی تر، تاكو سوود لە زانیارییەكانی خۆیان وەربگرن.
دواتر لیوا حاجی ئەمین بەڕێوەبەری گشتی رشتەكان لەوتەیەكدا وتی: ئەنجامدانی خولی كیمیایی بۆ ئەفسەر و كارمەندانی لیواكان هەنگاوێكی گرنگە بە ئاڕاستەی بەرەوپێشبردنی ئەو بوارە،
گوتیشی: وەرگرتنی زانیاری لەلایەن بەشداربوانەوە وادەكات ئەفسەر و كارمەندی تر لە لیواكان سوود لە زانیاریەكانیان وەربگرن، بۆئەوەی بەهەمووان بتوانین رشتەی كیمیایی لە وەزارەتی پێشمەرگە زیاتر بەرەو پێش ببەین.