بارزانی بۆ هەبەر تورك، پشگیری لە پێشمەرگەی رۆژ دەكەین بۆ گەرانەوە شوێنی خۆیان
خواكوڕك
مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەپەراوێزی 53مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكە وەزیرانی توركیا بینالی یڵدرم وەڵامی پرسیاری رۆژنامەی هەبەر توركی دایەوە لەبارەی سەربازگەی باشیك گوتی، ئەم بابەتە لەكاتی سەردانی سەرۆك وەزیران بۆ عێراق و دوایش بۆ هەرێمی كوردستان چارەسەر كراوە”.
هەر لە وەڵامی پرسیاری هەبەر تورك دا بارزانی لەبارەی پێشمەرگەی رۆژئاوای كوردستان گوتی لەكۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی توركیا ئێمە باسی ئەو بابەتەمان نەكردووە، چونكە ئەمە پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی رۆژ و بریاری خۆیانەوە هەیە، ئەوان ئەگەر بچنەوە ناو خاكی خۆیان، ئەوە بێشك، ئێمە پاڵپشتیان دەكەین، چونكە ئەوان پێشمەرگە رۆژئاوای كوردستانن، خۆیان بریاری خۆیان دەدەن”.
هەروەها بارزانی گوتیشی مافی كوردی دەرەوەی پەیەدەش هەیە لەسەرخاكی خۆیان بژین بۆیە ئێمە ئەگەر ئەوان بر یاری گەرانەوە بدەن پشگیریان دەكەین”.