سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سه‌لیم جبوری کۆبووەوە

له‌ سیێه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌ی دا بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ دووشەممە 12-4-2021 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی گردبوونه‌وه‌ی مه‌ده‌نی بۆ چاكسازی كار كۆبووه‌وه‌.

له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی گردبوونه‌وه‌ی مه‌ده‌نی بۆ چاكسازی كار، باسیان له‌ دوا پێشهاته‌كان و بارودۆخى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد.

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی دۆخى ناوچه‌كه‌ دوان و هه‌ڵبژادنی پێشوه‌خته‌یان‌ تاوتوێ كرد.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سێ رۆژه‌ له‌ به‌غدایه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و چه‌ندین لایه‌نی دیكه‌ كۆبووه‌ته‌وه‌، به‌پێی به‌رنامه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی، ئه‌مرۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت و له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك لایه‌ن و كه‌سایه‌تی سیاسی دیكه كۆده‌بێته‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سه‌لیم جبوری کۆبووەوە

Back to top button