ئیدارەی بایدن كەوتە ڕەخنەگرتن لە چین
بەڕێوبەرایەتیەکەی بایدن تۆمەتەکانی بۆ چین دووبارە کردەوە کە ناشەفافی لە مامەڵەکردن لەگەڵ پهتاى کۆرۆنا دا هەیە، کە لە مانگی 12ی ساڵی 2019 لە وو ھان دەستیپێکرد.
دوای دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پەکینی تۆمەتبارکرد بە گەورەکردنی ئەو پەتایە و گوتی: “نەبوونی هاوکاریی چین لەگەڵ شارەزایانی WHO، پەتای کۆڤید-19ی گەورە کردووە .
ھاوكات جەخت لەسەر پێویستی گەیشتن بە بنەمای بنەچەی ئەو ڤایرۆسە دەرکەوتووە دەکاتەوە.”
سهرچاوه : ئهلحهدهس