له‌سێيه‌م رۆژى سه‌ردانه‌كه‌يدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆش له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی تر‌ى عێراقى كۆبووه‌وه.
به‌يانى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له‌يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى خۆي‌دا نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌لیم ئه‌لجبووری سه‌رۆكى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و سه‌رۆكی گردبوونه‌وه‌ی ئیسڵاح کۆبووه‌وه.
دواتر له دووه‌م كۆبوونه‌وه نێچيرڤان بارزانى،سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى عێراق کۆبووه‌وه.
پاشان كۆبوونه‌وه‌ى سێيه‌مى ئه‌مرۆى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ هومام حموودی،سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیی عێراق کۆبووه‌وه.
هه‌ر ئه‌مرۆ سه‌رۆکى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌یاد عه‌لاوی،سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی کۆبووه‌وه.
هه‌ر ئه‌مرۆ بڕيار وايه سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ بەغدا بهێنێت و بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.
لە دوو رۆژی رابردوودا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى ژماره‌يەک سه‌ركرده و هێزه سياسييه‌كانى عێراقى كرد و لە کۆبوونەوەکانیدا، دۆخى سياسى، ئابوورى و ئه‌منيى عێراق و ئاڵنگارییە جياجیاكانى به‌رده‌م وڵاتەکەی لەگەڵ لایەنەکان تاوتوێکردووە.
جگە لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیران، سەرۆککۆمار، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی دیکەی عێراقی کۆبووەتەوە لەوانە: عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه، ئوسامه نوجێفی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی رزگاری و په‌ره‌پێدان، جه‌مال ئه‌لزاری، ئه‌مینداری گشتیی پرۆژه‌ی نیشتمانیی عێراقی، نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح، د. حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانيی نه‌سر، د. نه‌سار ئه‌لروبه‌یعی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سیاسیی ره‌وتی سه‌در و ئه‌ندامانى ده‌سته‌كه.
Post Views: 63