نۆزده‌یه‌مین كاروانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی موسڵ ئاماده‌یه

خوكواڕك
فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌كای ته‌واو كراوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی 400 تا 500 خێزانی ئاواره‌ی موسڵ له كه‌مپه‌كانی حه‌سه‌ن شام و خازر بۆ ناو شاری موسڵ و پرۆسه‌كه‌ش به‌هه‌ماهه‌نگی وەزارەتی كۆچ و كۆچەران و وەزارەتی گواستنەوەی عێراق و ئاسایشی هەرێمی كوردستانە.
لیوا روكن ئەیاد محەمەد ساڵح بۆ ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه، هاتنیان بۆ كه‌مپه‌كان به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی ١٩ەمین كاروانی خێزانه ئاواره‌كانه بۆ موسڵ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی له ٨/١١/٢٠١٦ دەستمان كردووە و تا ئێستا سەد خێزان ئامادەن بۆ گەڕانەوە، دەبێت ئەوەش بڵێین گەڕانەوەی ئاوارەكان بەشێوەیەكی زۆرەملێ نییە و ئارەزوومەندانەیە.
له‌باره‌ی میكانیزمی پرۆسه‌كه‌ش ده‌ڵێت، پێشتر ناوی ئەو خێزانانە تۆمار دەكەین كە دەیانەوێت بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان و دواتریش بەر لە ٢٤ كاتژمێر ئاگاداریان دەكەینەوە بۆ ئەوەی خۆیان ئامادە بكەن و دواتر دەست دەكەین بەگواستنەوەیان.