په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ى دۆخى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان له گه‌رميان و چه‌مچه‌ماڵ كۆده‌بێته‌وه
رۆژى چوارشه‌ممه په‌رله‌مانى كوردستان به‌ئاماده‌بوونى لايه‌نى په‌يوه‌نديدار له‌باره‌ى ڕ‌اپۆرتێكى تايبه‌ت بهدۆخى كه‌سوكارى ئهنفاڵكراوانى ده‌ڤه‌رى گه‌رميان و چه‌مچه‌ماڵ كۆده‌بێته‌وه.
له بانگهێشتنامهيهكدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان دەکات بۆ دانیشتنی ژماره (7)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌رۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه 2021/4/14.
ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مانى كوردستانيش كارنامه‌ى دانيشتنه‌كه‌ى به‌ڵاوكردۆته‌وه كه تێدا هاتوو : ” به‌رنامه‌ى كارى دانيشتنى رۆژى چوارشه‌ممه تايبه‌ت ده‌بێت به‌گفتوگۆكردنی راپۆرتی لیژنه‌ی پێكهاتوو بۆسه‌ردانیكردنی ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان وچه‌مچه‌ماڵ بۆ ئاگاداربوون له‌دۆخی كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان و خزمه‌تگوزاری له‌ناوچه‌كاندا، به‌ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار .