مالیكی‌و گۆڕان‌و یەكێتی دەیانەوێت حزبەكانی رۆژهەلاتی كوردستان لە باشوور دەربكەن

خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا ئێران راستەوخۆ لە تارانەوە بەغدا بەڕێوە دەبا جۆرێك لە ئینتیدابی سیاسی و سەربازی بەسەر عێراقا كردووە, دەوڵەتی یاسا‌و چەند فراكسیۆنێكی كوردستانی لە هەولی گەڵالەكردنی پڕۆژە یاسایەكن بۆ دژایەتی كردنی ئەو حزبانەی كە لە خاكی عێراقەوە مەترسی بۆسەر ئێران دروست دەكەن.
بە پێێ‌ زانیاریەكانی خواكوڕك لە ئێستادا دەولەتی یاسا بە هاوكاری بزووتنەوەی گۆڕان ‌و یەكێتی نیشتیمانی لە قۆناخی تاوتوێكردنی پڕۆژە یاسایەكن بۆ رێگری كردن لەو حزبانەی كە لە عێراق هەن و دژ بە سیاسەتەكانی وڵاتی ئێران مامەڵەدەكەن, كە جگە لە هەرێمی كوردستان هیچ حزبێكی دیكەی رۆژهەڵات بارەگایان لە باشوورو خوارووی عێراق نیە, جگە لە هەرێمی كوردستان.
چاو دێرێكیش لە بارەی ئەم یاسایە دەلێت:” وێڕای ئەوەی كە یاساكانی پەرلەمانی عێراق لە نێو حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەرزشێكی ئەوتۆی نیە, بەڵام كاركردن بۆ بەیاسای كردنی راگرتنی چاڵاكیەكانی ئەو حزبانەی رۆژهەڵاتی كوردستان كە لە هەرێمی كوردستان هەن دژ بە ئێران هەولێكی نەزۆكە, چونكە ئەم حزبانە تەنها بارەگایان لێرەن بەلكو پێشمەرگەو شانەیان لە ناوەخۆی ئێرانە.
ئەم هەوڵەی دەولەتی یاساو گۆڕان‌و یەكێتی لە كاتێكدایە, كە دوێنێ‌ فەرماندەیەكی سوپاسی پاسداران هێرشی توندی كردە سەر پارتەكانی رۆژهەڵاتی لە هەرێمی كوردستان.

Back to top button