ڤيديۆ : ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان دەستگیرکردنى تۆڕێکى تیرۆریستی و پووچەڵکردنەوەى پیلانەکانیانى ڕاگه‌ياند
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان دەستگیرکردنى تۆڕێکى تیرۆریستی و پووچەڵکردنەوەى پیلانەکانیانى ڕاگه‌ياند .
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌يێنراوێكدا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڵاويكردۆته‌وه رايگه‌ياند :”لە هەوڵە بەردەوامەکانى دەزگاکانى ئەنجوومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان بۆ پووچەڵکردنەوەى پیلانى تیرۆریستان دژى کوردستان، زانیاریی دروست بە دەست هات کە (حجى عبدالله – خەلیفەى گرووپى تیرۆریستیی داعش) فەرمانى داوە بە هەریەك لە (حارث – والى شمال / کوردستان) و (أبو ولید – ئەمیرى ئەمنى ولایەتى شمال) بۆ ئەنجامدانى کردەوەى تیرۆریستى، راستەوخۆ تیرۆریستانى شانەکە ئاشکرا کران و لە ئۆپراسیۆنێکى سەرکەوتوو توانرا تەواوى تیرۆریستەکانى شانەکە دەستگیر بکرێن.
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان ده‌شلێت :” لە ئەنجامى لێکۆڵینەوە دەرکەوت تیرۆریستەکان بەنیازبوون لەڕێگاى (بۆمبى چێنراو – عبوە) و (دەمانچەى بێ دەنگ – کاتم صوت) کردەوەکان ئەنجام بدەن و لە سەرەتاى مانگى (2/2021) دوو ئەندامى گرووپەکەیان سەرەتا نەتوانراوە راستەوخۆ داخلى کوردستان بن بۆیە بە قاچاخ لە سووریاوە گواستراونەتەوە بۆ تورکیا پاشان بۆ ئێران و لەوێشەوە بۆ شارۆچکەى رانیە و پاشان گەیشتوونەتە شارى هەولێر.
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان ناوى تيرۆرسته ده‌ستگيركراوه‌كانيش ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێ :” تیرۆریستانى دەستگیرکراو بریتین لە (یاسر على احمد نویران ناسراو بە ابو عمار) و (ماجد حسن صالح صایل ناسراو بە على) و (حسن على عنیزان حمد ناسراو بە سعود) و (فراس حسن حمودى حسین) و (مخلد ابراهیم محمد شافى الفراجى).