رۆژنامەیەكی عەرەبی: بەبەڵگە مالیكی تۆمەتبارە بە لە ناوبردنی سەدان كەسایەتی عێراقی
خواكوڕك
لە رابردوودا وێڕای ئەوەی كە لە ماوەی هەشت ساڵی سەرۆكایەتی نوری مالیكی گەندەڵی گەورەو بە هەدەردانی سامانی عێراق لە بەرزترین ئاست بووە, سەرچاوە میدیایەكان ئاماژە بەوە دەكرێـ كە لە دەمی سەرۆكایەتی نوری مالیكی بە سەدان كەس بێسەرووشوێنكراونو كوژراون كە بەشێكیان فەرمانبەری حكومەت بوونەو لە نێوبراون.
ڕۆژنامەی (عەرەبی جەدید) لە ڕاپۆرتێكدا دەنوسێت:” كە لە ئێستادا لیستێكی ناوی ئەو كەسانەیان وەدەست كەوتووە، كە لە سەردەمی حوكمڕانیی (نووری مالیكی)، سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراقدا بێسەروشوێن كراون، یان كوژراون, كە وا بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیك بڵاویان بكاتەوە.
ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید لە راپۆرتەكەیدا نووسیویەتی: ” تەنها لە بەڵگەنامەیەكی لیوای ٥٦ی سوپای عێراقدا كە لە ساڵی 20016 دامەزراوە, چەندین پلەدار كوژراون هەروەها رۆژنامەكەدەشنوسێت, ناوی چەندین كەسایەتیی سەربازی و ئایینی و ئۆپۆزیسیۆن و ئاكادیمی و مامۆستای زانكۆ كراوە، كە لە ماوەی سەرۆمایەتی مالیكی لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٤دا كوژراون و بەشێكیشیان بێسەروشوێن كراون.”
هەروەها ئەو رۆژنامەیە لەسەرچاویەكی ئەمنی پێیگەشتووە كە لە نێو لیوایەكی نزیك لە مالیكی دەستیان لە كوشتنی ئەو كەسایەتییانەدا هەیە. لەوانە، فەریق (حاتەم ئەلمەكسووسی)، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی تایبەت لە هەردوو كابینەكەی (مالیكی)دا، هەروەها لیوا (قاسم عەتا) و لیوا (ناسر غنام) كە ئێستا عێراقیان بەجێ هێشتووە و بەرەو میسر ڕۆیشتوون.
عەرەبی جەدید بەڵگەنامەیەكی نهێنی دەستكەوتووە لە بەشی هەواڵگریی لیوای ٥٦ی تایبەتی سەر بە (نووری مالیكی)، هەموو ئەو كەسایەتییە ئایینی و سیاسی و سەربازی و ئاكادیمی و ئۆپوزیسیۆنانەی لە بارەگای لیواكە، لە ناوچەی سەوز لەنێو بردووە.