سەرۆكی ئەم وڵاتە ھێرشی كردە سەر ئیسلامیەكان

قەیس سەعید سەرۆکی تونس ڕۆژی دووشەممە لە سەردانێکیدا بۆ مزگەوتی زەیتونای تونس، کە ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی مانگی ڕەمەزان بوو، هێرشێکی کردە سەر ئیسلامی سیاسی.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گەورە موفتی شێخ عوسمان بەتیخ کە لەلایەن سەرۆکایەتيی تونسەوە پەخش کرا، گوتی:”خودا لەگەڵ موسڵمانان و ئیماندارانە، نەک ئیسلامییەكان، وە پێغەمبەر ئیبراهیم یش موسڵمان بوو و ئیسلامی نەبوو” ئێمە موسوڵمانین و سوپاسی خودا دەکەین بۆ نیعمەتی ئیسلام نەک ئیسلامیستەکان”.

ھاوكات گوتی :” ئەمە جیاوازییە و ئامانجی سەرەکی لێی دابەشکردنی کۆمەڵگەیە مەسەلەکە مەسەلەی ئیسلام و غەیرە ئیسلام نەبووە بگرە ئیسلامیيەكان گرفتن بۆ ئیسلام و سەرچاوەی ناكۆكین.”

 

س : سكاى نيوزى عه‌ره‌بى

Back to top button