ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش له زنجیره چیاكانی حه‌مرین كوژران.
له ئاكامی بۆرودمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ، ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش له زنجیره چیاكانی حه‌مرین كوژران.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رايگه‌ياند:” فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی (F-16)ی عێراق له میانی ئه‌نجامدانی چوار هێرشدا، ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه‌ی تيرۆرستانى داعشیان له زنجیره چیاكانی حه‌مرین بۆردومانكردووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه ئه‌مه‌ش هاتووه كه له ئاكامی بۆردومانه‌كه‌دا، وێرای خاپووركردنی چه‌ند حه‌شارگه‌یه‌ك، ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش كوژراون.