نیوەی نەوتی كەركوك بۆ پاڵاوگەكانی گۆڕان دەچێت
خواكوڕك
سەركردایەتی بزوتنەوەی گۆڕان كە پێكهاتوون لە ژمارەیەك بازرگان و سەركردەی دێرینی ناویەكێتی ، مۆنۆپۆڵی تەواوی دەسەڵاتی سیاسی و دارایی و پەیوەندییەكانی گۆڕاندا كردووە ، یەكێتی لە زۆنی سەوز پۆش بزوتنەوەی گۆرانی لێ قووت بویەوەو بەشێك لە زۆنەسەوزەكەی نیلی پۆشكرد، ئێستا یەكێتی لە ترسی میدیا تۆپهاوێژەكانی بزوتنەوەی گۆڕان و جوڵەی شەقامەكان كە بزوتنەوەی گۆران وەكو كارتێكی فشار بۆ نەیارەكانی بەركاری دەهێنێت، ئامادەیی دەربڕیوە كە (1200 ) پۆستی پارێزگای سلێمانی لەگەڵدا بەش بكات .
هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕانیش گومان دەكەن كە بزوتنەوەی گۆڕان پۆستەكان لەبەرامبەر چەند دەستكەوتێكی بازرگانی و ئابوری ئاڵوگۆڕ بكات و هەرئەمەش هۆكاری وەرنەگرتنی پۆستەكانی سلێمانی و هەلەبجە بێت ، پێشتریش كۆمپانیای نەوتی باكور بەڵگەنامەیەكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند ” كە ڕێژەیی لە %45 نەوتی شاری كەركوك دەچێتە پاڵاوگەیەكی تایبەت كە (نەوشیرروان مستەفا ) خاوەنداریەتی دەكات “.
“ئاشتی هەورامی ” وەزیری سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێم چەندین جار لە لێدوانەكانیدا بوونی پاڵاوگەی نەوتی بزوتنەوەی گۆرانی دووپات كردووەتەوە ، هەروەها “مەلا بەختیار” بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە میانی دیدارێكی لە كەناڵی (ئێن ئاڕتی ) ڕایگەیاند” كەلە %18 كارگەی پاڵاوگەی بازیان بزوتنەوەی گۆڕان خاوەنیەتی و خاوەنداریەتی دەكات “.
بەم دواییانەش “محەمەدی حاجی مەحمود ” سكرتێری حزبی سۆسیالیست ” ئاشكرای كرد ،كە بزوتنەوەی گۆڕانیش خاوەنی پاڵاوگەی نەوتە .