به‌به‌ڵگه‌ دادگای سه‌ربازی كه‌ركووك فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ژماریه‌ك به‌رپرسی سه‌ربازی كورد ده‌ركرد

 

 

به‌ پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک که‌ ده‌ستی ده‌زگای ميدیای خواکوڕک که‌وتووه‌ دادگای سه‌ربازی که‌رکوک بڕیاری ده‌ستگیر کردن بۆ ژماره‌یه‌ک ئه‌فسه‌ری کورد ده‌رکردووه‌ به‌ بیانوی به‌شداری کردن له‌ پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم .

 

هه‌ر به‌ پێی‌ به‌ڵگه‌نامه‌که‌ بڕیاری ده‌ستگیرکردن بۆ هه‌ریه‌ک له‌ عه‌مید سرحد قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌کانی که‌رکوک و عقید کامه‌ران علی حمه‌ ڕشید و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ له‌ ئه‌فسه‌رانی کورد ده‌رچووه‌.

 

هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه‌ به‌ بێ ئاماده‌ بوون له‌ دادگا به پێی یاسای سزادانی عێراقی مادده‌ی ۱۱۱ ی ساڵی ۱۹٦۹ ده‌رچووه‌. ئه‌گه‌ر چی پێشتر حكومه‌تی عێراق كاركردن به‌و بڕیاره‌ی راگرت، به‌ڵام له‌ژێر فشاری پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك جارێكی دیكه‌ دادگای سه‌ربازی كه‌یسه‌كه‌ی جوڵاندووه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ 40 پله‌دار و پۆلیسی كه‌ركووك ده‌ركردووه‌.

 

 

 

Back to top button