سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق: دەمانەوێت ئەنبار لەڕووی ئاوەدانکردنەوە هاوشێوەی هەرێمی کوردستان لێبکەین
سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌لێ ، دامەزراندنی هەرێم دەستوورییە و هه‌وڵده‌ده‌ين ئەنبار لە رووی ئاوەدانکردنەوەدا هاوشێوەی هەرێمی کوردستان لێبكه‌ين.
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له ديمانيه‌كى ته‌له‌فزيۆنيدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى شه‌رقيه‌ى عێراقى رایگەیاند،”ئەو هێزە سیاسیەی دەستووریان نووسیوەتە ئێستا رێگە لە هەر پارێزگایەک دەگرن کە داوای هەرێم بوون دەکات، هەرێمبوون بابەتێکی دەستوورییە، هەرێمیش کاریگەری ناکاتە بەوەی بەغدا ناوەند بێت، بیرۆکەی هەرێم لە ئەنبار نییە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە ئەنبار و هەر پارێزگاکایەکی دیکە سازش لەسەر ئەو مافەیان بکەن، ئەگەر ناوەند نەتوانێت خزمەتگوزارییان بۆ رێکبخات. ئەمڕۆ بەسرە داوای هەرێم دەکات. ئەو سۆنگەی هەرێمی بەسرە قبووڵە، بەڵام ئەگەر بەیانی سەلاحەددین داوای هەرێم بکات، ئەوا دەڵێن نەخێر و رێگری لێدەکرێت، دەگوترێت ئەمە لە دەرەوە پشتیوانی دەکرێت، ئەگەر وابێت بۆچی لە پارێزگاکایەک پشتیوانی دەرەوەی لێدەکرێت لە پارێزگاکای دیکە لێی ناکرێت.”
محه‌ممه‌د حه‌لبووسى
دەمانەوێت پارێزگای ئەنبار لە رووی ئاوەدانکردنەوەی بگەیێننە هاوشێوەی هەرێمی کوردستان
حه‌لبووسى راشيگه‌ياند، “هەرێمەکان لە عێراق ئەوکات دروستدەبن، کە عێراق لە دۆخێکی باش بێت، نەک لەنێو کێشە و گرفت بێت. من دژی هەرێم نیم بەڵکو لەوکاتەدا لەگەڵی نیم، بەڵکو لەگەڵ ئەوەم کاتێک عێراق سەقامگیربوو، هەرێم دروستبکرێت “.
سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه زياتر له سه‌ر پرسى پارێزگاى ئه‌نبار و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ئه‌و شاره قسه‌ى كرد گوتى، “دەمانەوێت پارێزگای ئەنبار لە رووی ئاوەدانکردنەوەی بگەیێننە هاوشێوەی هەرێمی کوردستان.
س: رووداو