بارزانی سەردانی فەرەنسا دەكات و لەگەڵ ئۆلاند كۆدەبێتەوە

خواكوڕك
دوای بەشداریكردنی دێت لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كە ئەمڕۆ یەكشەممە كۆتایی بە كارەكانی هێنا مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەردانی فەرەنسا دەكات و لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە فرانسوا ئۆلاند كۆدەبێتەوە.
بە پێی هەوالێك كە كوردستان24 بڵاوی كردۆتەوە وا بڕیارەی رۆژی سێشەممە سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی پاریس بكات و لە كۆشكی ئەلیزێ لە لایەن سەرۆكی فەرەنساوە پێشوازی لێدەكرێت.

هەروەها سەردانی بارزانی بۆ پاریس لەسەر بانگهێشتی رەسمی سەرۆكایەتی فەرەنسایە, كە بە گوێرەی خشتەی بەرنامەی كۆشكی ئەلیزێ كۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرۆك كاتژمێر 04:15 خولەكی ئێوارە بە كاتی پاریس ئەنجامدەدرێت.

لەم دیدارەی بارزانی و ئۆڵاند وا چاوەڕواندەكرێت لەو كۆبوونەوەیەدا، بارزانی و ئۆلاند دوایین پێشهاتی شەڕی داعش و پرۆسەی رزگاركردنی مووسڵ و هاوكاری زیاتری هێزی پێشمەرگەی كوردستان تاوتوێ بكەن.

Back to top button