ئەوروپا لە ئێران نیگەرانە

فەرەنسا ،بەریتانیا وئەڵمانیا لەبەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕۆژی چوارشەممە گوتیان کەئەوان بەدوای ڕاگەیاندنی دەستپێکی 60 ٪  ی ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆمدا بوون و ،  دەڵێن ئەم هەنگاوەی ئێران پەرەسەندنێکی مەترسیدار بوو، چونکە بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی زۆر دەوڵەمەند هەنگاوێکی گرنگە لە بەرهەمهێنانی چەکی ناوەکیدا ” .

هەر سێ وڵاتی ئەوروپاش نیگەرانی خۆیان سەبارەت بەو ڕاپۆرتانە دەربڕی کە ئێران لە بەرنامەیدایە 1000 سەنتریفیوجی زیاتر لە بنكەی ناتانز دابەزێنێت کە ئەمەش توانای دەوڵەمەندبوونی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات . “

لە راگەیاندراوەکەی سێ وڵاته‌كه‌دا هاتووە:”راگەیاندراوی ئێران جێی داخە، بە تایبەتی لەبەر ئەوەی لە کاتێکدا دێت کە هەموو بەشداربووان لە رێکەوتنە ئەتۆمیەکەدا (لە ڤیەننا) و ئەمریکا دەستیان بە گفتوگۆی جدی کردووە.”

 

س: ئه‌لحه‌ده‌س

Back to top button