پارتی دیموکراتی کوردستان له كه‌ركووك بەبێ ھاوپەیمانی بەژداری ھەڵبژاردن دەکات
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له مانگی 10ی ئه‌مساڵ سازبدات، به‌رپرسی دەزگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستانیش رایده‌گه‌یێنێت كه پارتی ئاماده‌كاریه‌كانی ته‌واو كردووه‌و، وه پارتی هیچ هاوپه‌یمانێتیه‌كی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی دیكه نه‌كردووه.
خەسرۆ گۆران ، به‌رپرسی دەزگای هه‌ڵبژاردنی پارتی له باره‌ی به‌شداری كردنی پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یان : ” هەڵبژاردنی ئەمجارە بە گوێرەی بازنە و تەکتیک، جیاوازترە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو، بۆیه ئه‌گه‌ر ئەمجارە كورد ئاماده‌كاریی باش بكات، ده‌نگی پێویست لە سنووری ماددەی 140 دەهێنێت “.
به‌رپرسی دەزگای هه‌ڵبژاردنی پارتی راشیگه‌یادووه كه له داهاتوویه‌كی نزیك ناوی كاندیدانی پارتی پێشكه‌ش به كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژادنه‌كان ده‌كرێت