کاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە باشووری عێراق کرایە ئامانج

بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار باشووری عێراق تەقییەوە.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ھێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌ میدیاكانی راگەیاندهووه‌ کە ئەمڕۆ چوارشەممە بۆمبێکی چێنراو لەسەر رێگای سەرەکیی شاری ناسرییە بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش تەقیوەتەوە.

بە گوتەی ئەفسەرەکە، تەقینەوەکە زیانی بە یەکێک لە بارھەڵگرەکانی کاروانەکە گەیاندووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.

ھەروەھا ھێزەکانی ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش، ھیچ روونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردوووەتەوە، بەڵام ئەمریکا گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران بە ئەنجامدانی ئەو ھێرشانە تۆمەتبار دەکات.

لەئێستادا، سێ ھەزار سەرباز لە چوارچێوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی دژبە داعش لە عێراق بڵاوکراونەتەوە کە لەو ژمارەیە دوو ھەزار و ٥٠٠یان سەربازی ئەمریکان.

Back to top button