وه‌زیری كار‌و كارووباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم ده‌رفه‌تێك بۆ لاوان راده‌گه‌یێنیت
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ساڵی رابردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕێك پاره‌ی دابینكرد بوو بۆ هاوكاری كردنی لاوان و سود بینینیان له پڕۆژه‌ی بچووك، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمیش رایده‌گه‌یێنێت كه خولێكی تایبه‌ت به راهێنان بۆ بوون به خاوه‌نی پڕؤه‌ی تایبه‌ت راگه‌یێندراوه.
كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووك رایگه‌یاندووه، وەزارەتی كار‌و كارووباری كۆمه‌ڵایه‌تی لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی سندوقی پشتیوانی پڕۆژە بچووكەكانی لاوان هەڵدەستێ بە كردنەوەی خولێكی ڕاهێنان بەناونیشانی (چۆن دەبین بە خاوەن پڕۆژەی خۆمان هەروەها چۆن پەرە بە پڕۆژە بچووكەكانمان بدەین).
هه‌روه‌ها وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ڕاشیگەیاندووە، ئەو كەسانەی دەیانەوێت ببن بە خاوەن پڕۆژەی خۆیان یاخود خاوەن پڕۆژەن و دەیانەوێت پەرە بە كارەكانیان بدەن، دەتوانن بەشداری لەو خوولەدا بكەن، كە بۆ ماوەی (٥) ڕۆژ لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.
باسی له‌وه‌شكردووه، خولەكە بەخۆڕاییە و مەنهەجی خوول بۆ بەشداربووان دابین دەكرێت و بڕێك پارە بۆ هاتووچۆی بەشداربووان خەرج دەكرێت.