سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:چه‌ند باره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه هه‌ڵوه‌سته‌يه‌كى جددى ده‌وێت
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان لەڕاگەیێندراو ێکدا لەبارەی هێرشی تیرۆریستان بۆسەر فڕۆكه خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر و پێگه‌يه‌كى هێزە کانی توركيا له باشيك، دەلێ:” چه‌ند باره‌بوو نه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه هه‌ڵوه‌سته‌يه‌كى جددى ده‌وێت و ده‌بێ هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عيراق به پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوانيان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و گرووپ و تاقمانه‌ى له پشت ئه‌م هێرشانه‌وه‌ن زياتر بكه‌ن و سنوورێكى يه‌كجارييان بۆ دابنرێت تا چيتر ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات نه‌خه‌نه مه‌ترسييه‌وه و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌بێت.
دەقی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تيرۆرستيانه ده‌كه‌ين كه ئه‌مشه‌و كرانه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر و پێگه‌يه‌كى هێزەکانی توركيا له باشيك. هيچ پاساوێك بۆ ئه‌م هێرشانه نييه و له زيان و تێكدانى سه‌قامگيرى و ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخى عێراق، هيچى ديكه‌ى لێناكه‌وێته‌وه به ته‌واوى دژى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى وڵاته.
چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه هه‌ڵوه‌سته‌يه‌كى جددى ده‌وێت و ده‌بێ هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عيراق به پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوانيان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و گرووپ و تاقمانه‌ى له پشت ئه‌م هێرشانه‌وه‌ن زياتر بكه‌ن و سنوورێكى يه‌كجارييان بۆ دابنرێت تا چيتر ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات نه‌خه‌نه مه‌ترسييه‌وه و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌بێت.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
2021/4/14