وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: واشنتن لە ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو و به‌ئامانجگرتنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان تووڕەیە
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی دوێنێی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕای گه‌یاندووه، واشنتن به هێرشكردنه‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و به‌ئامانجگرتنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان زۆر تووڕه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممە، نێد پرایس گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، زۆر تووڕه‌ین له هێرشكردنه‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵكی عێراقیش به‌ده‌ست ئه‌و جۆره توندوتیژییانه‌وه ئازار و پێشێلكردنی سه‌روه‌ریان و مه‌ینه‌تی زۆریان چه‌شتووه.
ڕوونی كردووه‌ته‌وه، واشنتن زۆر تووڕه‌یه به هێرشكردنه‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و به‌ئامانجگرتنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان.
ئەمەش دوای ئەوەدێت شەوی رابردوو، جارێكی دیكە ھێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر. لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد: “هێرشەکە بە رێگەی درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لەناو فڕۆکەخانە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەک کەوتووە. لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن بۆ دیاریکردنی سەرچاوە و شوێنی هاتنی درۆنەکە”.