لە نەینەوا بارەگایەکی حەشدی شەعبی بۆردوومانکرا
بارەگای لیوایەکی حەشدی شەعبی لە سنووری نەینەوا بۆردوومانکرا و ژمارەیەک چەکداری حەشد برینداربوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بارەگای لیوای (30) حەشدی شەعبی لە ناوچەی باسەخرە-ی سەر بە شارۆچکەی بەرتلە مووشەکباران کرا و بەهۆیەوە ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی برینداربوون، کە هەندێک لەسەرچاوەکان باس لە برینداربوونی دوو چەکداری حەشد دەکەن.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه لێكۆڵینه‌وه بۆ زانینی ئه‌و لایه‌نه‌ی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه، ده‌ستی پێكردووه.