باوکی چوار منداڵە چۆن گیانی لەدەستدا؟

تەقینەوەیەك لە كارگەیەكی تایبەت بە تواندنەوەی ئاسن لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی ڕویدا، تیمە ئەمنییەكان و بەرگری شارستانی گەیشتووەنەتە شوێنی ڕوداوەكە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠، تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی ئاسن لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی روویدا بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسیش برینداربوون.

ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی “یاسر مستەفا”یە و تەمەنی ٣٣ ساڵە وخەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینە، خێزاندارە و چوار منداڵی هەیە و چەند ساڵێکە دانیشتووی شاری سلێمانییە و کرێکار بووە لەو کارگەیە.

Back to top button