نوێنهرى نەتەوە یەكگرتووەكان له عێراق ھێرشەكانی سەر ھەرێمی كوردستان سەركۆنە دەكات
جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ھێرشەكهی شەوی رابردووی سەر فرۆكهخانهى نێودهوڵهتيى ههولێر سەركۆنە دەكات و دهلێ: ئەو رووداوانە نموونەی ھەوڵێكی دیكەی مەترسیدارە بۆ دروستكردنی گرژیی و ھەڕەشەكردن لە سەقامگیری.
جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق له توییتێكدا لەپێگهى تايبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهلايهتى تويتهر نووسیویەتی: “ئەو رووداوانەی دوێنی شەو لە ھەرێمی كوردستان روویاندا نموونەی ھەوڵێكی دیكەی مەترسیدارە بۆ دروستكردنی گرژیی و ھەڕەشەكردن لە سەقامگیری عێراق “.
پلاسخارت ههروهها نووسيويهتى: “ئەم جۆرە ھەوڵانە بە ھەموو شێوەیەك شەرمەزار دەكەین و داواش لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق دەكەین ھەوڵەكانیان یەكبخەن، بەشێوەیەكی خێرا، بۆ رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە ھێرشانە.”
Last night’s events in the Kurdistan Region are another example of reckless attempts to inflame tensions and threaten Iraq’s stability. We condemn these acts of violence and urge the Federal and Kurdistan governments to act swiftly and in unison to prevent further escalation.
— Jeanine Hennis (@JeanineHennis) April 15, 2021