كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له شارى هه‌ولێر: كار بۆ ڕاپێچكردنی تاوانبارانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر بۆ دادگا ده‌كه‌ین
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له شارى هه‌ولێر، له باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر و بنكه‌ی سه‌ربازیی توركيا، ده‌لێ: كار بۆ ڕاپێچكردنی تاوانبارانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر بۆ دادگا ده‌كه‌ین .
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌رێمى كوردستان له په‌یجی فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) نووسيويه‌تى: هێرشەکانی شەوی ڕابردووی سەر بنکەی ئاسمانیی هەولێر و بنکەی سەربازیی تورکی لە هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکەین و لەگەڵ هاوبەشانمان لێرە لە هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، کار دەکەین بۆ ڕاپێچانی تاوانبارانی ئەو هێرشانە بۆ بەردەم دادگا.”
كونسوڵخانه‌ى ئه‌مريكا له‌شارى هه‌ولێر ده‌شلێت: هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و، تەواوی عێراق شایستەی ئەوەن لە ئاشتیدا بژین.