ئه‌میرێكی داعش به‌ده‌ستی ئاسایشی هه‌ولێر كوژرا

خواكوڕك

ھێزه‌كانی دژە تیرۆری سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ درێژه‌ى تۆڵه‌ى خوێنى پێشمه‌ر‌گه‌ شه‌هيده‌كانى كوردستان، كاتژمێر 11:40 به‌يانى رۆژی 19/2/2017 له‌ ئۆپه‌راسيۆنێكى هاوبه‌شى بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و هێزى هاوپه‌يمانان، ئەمیرێكی داعش كوژرا كە سەرپەرشتی شەھیدكردنی چوار پێشمەرگەی كردووە.

له‌ راگه‌یانراوێكدا دژه‌ تیرۆری كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌، لەو ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەدا تيرۆريست (طلب عليوي حمداني) ناسراو به‌ (ابو ذر)، ئه‌ميرى ديوانى زه‌كاتى ويلايه‌تى كه‌ركووك سه‌ر به‌ گرووپى تيرۆريستى (داعش) له‌ قه‌زاى حه‌ويجه‌ كرايه‌‌ ئامانجى فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان و كوژرا.

 

Back to top button