نێچيرڤان بارزانى،بۆ يادى کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وه‌سانان:با یادی شه‌هیدان بۆ ئاینده‌یه‌کی باشتر هانده‌ری ته‌بایی و یه‌کڕیزیمان بێت

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ 34 ساڵه‌ى كيميابارانكردنى باليسان و شێخ وه‌سانان له‌ په‌يامێكدا ده‌لێ:با یادی شه‌هیدان بۆ ئاینده‌یه‌کی باشتر هانده‌ری ته‌بایی و یه‌کڕیزیمان بێت.

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌تويتێكدا بۆ یادی ٣٤ ساڵه‌ی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وه‌سانان له‌ په‌يجى فه‌رميى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى (تويته‌ر) نووسيويه‌تى : ” له‌ یادی ٣٤ ساڵه‌ی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وه‌ساناندا، سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدان داده‌نوێنین، به‌ شکۆوه‌ یادیان ده‌که‌ینه‌وه‌. دروود بۆ گیانی پاکیان، سڵاو بۆ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین.”

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى:”با یادی شه‌هیدان بۆ ئاینده‌یه‌کی باشتر هانده‌ری ته‌بایی و یه‌کڕیزیمان بێت.”

Back to top button