ئێندیپێندت:كەرتی تەندروستی عێراق ڕوو لە ڕوخانە
لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا عێراق بەرزبوونەوەیەکی بێوێنەی لە تۆماركردنى حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بە خۆيهوە بینیوە و هەڕەشەی لە سیستەمی چاودێری تەندروستی کردووە بە داڕوخان .
لە زۆربەی وڵاتانی جیهان خەڵک ئاهەنگ دەگێڕن بۆ کۆتایی پەتای کۆرۆنا، لە راپۆرتی ئیندیپێندنت-ی بەریتانیدا ھاتووە كە:” كەرتی تەندروستی عێراق ڕوەو ڕوخانە.”
وەزارەتی تەندروستی ڕۆژی چوارشەممە زیاتر لە 8300 حاڵەتی تۆمار کرد ئهمهش بەرزترین ژمارەی ڕۆژانەیە، لەو کاتەوە ژمارەکان بەردەوام بە بەرزی ماونەتەوە و بەهۆی کەمی ی تاقیکردنەوەیەوە پێشبینی دەکرێت ژمارەی ڕاستەقینەی هەوکردنەکان زۆر زیاتر بێت .
س: ئهلبهغداديه albaghdadia