تۆڕى پاراستنى تهندروستى گشتى:یەکێتی بەردەوامە لە بەکارهێنانی موڵکی گشتی تەندروستی بۆ مەبەستی تایبەتی حیزبی.
تۆڕى پاراستنی تهندروستی گشتی ڕەخنەی توند دەگرێت لە مەڵبەندی شارەزوری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و دهلێت: یەکێتی بەردەوامە لە بەکارهێنانی موڵکی گشتی تەندروستی بۆ مەبەستی تایبەتی حیزبی.
تۆڕى پاراستنی تهندروستی گشتی لهراگهيێندراوێكدا ئهمرۆ ههينى ٢٠٢١/٤/١٦ بهڵاويكردۆتهوه و وێنهيهكى دهست دهزگاى ميديايى ( خواكوڕك) كهوتووه رايگهياندووه :” بەگوێرەی ئەو زانیاری و وێنانەی کە دەست تۆرەکەمان کەوتووە، یەکێتی بەردەوامە لە بەکارهێنانی موڵکی گشتی تەندروستی بۆ مەبەستی تایبەتی حیزبی.
تۆڕى پاراستنی تهندروستی گشتی دهشلێت :” لە تازەترین نمونەدا، مەڵبەندی شارەزوری ئەو حیزبە ئەمبوڵانسی حکومی بەکارهێناوە بۆ مەبەستی حیزبی، وەکو لە وێنەکاندا دەردەکەون، مەڵبەندەکە ئەمبوڵانسی تەندروستی هەڵەبجەی بردوە و بەکاریهێناوە گوایە بەناوی ‘کۆڵ سەنتەرەوە’.
له راگهيێندراوهكهياندا تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی رهخنهى توند ئاراستهى يهكێتى دهكات و دهلێ :” ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم ڕەفتارەی یەکێتی دەکەین، ئەم کردارە وەکو بانگەشەی هەڵبژاردن تەماشا دەکەین،هەروەها دەستدرێژییەکی گەورەیە بەرامبەر دەزگا تەندروستیەکان.”
لهكۆتايى راگهيێندراوهكهياندا تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی دهلێت :”یەکێتی نیشتیمانی ڕێکخراوی خێرخواز نیە بۆ ئەوەی (کۆل سەنتەر) و (ئەمبوڵانسی گەڕۆک) رێکخا. یەکێتی ئەگەر ڕاست دەکات با لە ڕێی چاککردنی کەرتی وێرانی تەندروستیەوە خزمەتی خەڵکی بێخزمەتی شارەزور و کوردستان بکات.