ڤيديۆ : فڕۆکەجه‌نگييه‌کانی تورکیا سنوورى گوندێكى ناحيه‌ى دینارتەیان دووجار بۆردوومانکرد

فڕۆکەجه‌نگييه‌کانی تورکیا ئه‌مرۆ هه‌ينى بۆ دووه‌مجار لەسەر یەک شوێنێكى نزیک له‌ گوندی میمبەرێی سەر بە ناحيه‌ى دینارتەیان لە سنوری قەزایی ئاکرێ  بۆردوومانکرد”.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ سنوورى ناحيه‌ى دينارته‌ به‌ ده‌زگاى ميديايى (خواكوڕك)ـى راگەیاند: ” پاش نيوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ هه‌ينى کاژێر دوو و نيو و،هه‌روه‌ها 2:45 خولەک فڕوکەجه‌نگييه‌کانی تورکیا به‌شێوه‌يه‌كى دڕندانه‌ به‌بيانۆى بوونى بنكه‌ و باره‌گا و چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ له‌ سنووره‌كه‌ دووجارى لەدواى يه‌كتر ده‌ڤه‌رى نه‌هلێ ى گەلیی میمبەرێ و گوهانا نزیک گوندی میمبەرێى بۆردوومانکرد،
سه‌رچاوه‌كه‌ گوتيشى :”  هه‌ر چه‌نده‌ ديار نيه‌ كه‌ زیانێکی گیانی هه‌بووه‌ ياخود نا، بەڵام بەھۆی دەنگی بۆردوومانه‌كه‌ ترسی لای خەڵکی ناوچەکە دروستکردووە، چونكه‌ ئەو شوێنە كه‌ فرۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى توركيا بۆردومانه‌كه‌ى تێدا ئه‌نجام داوه‌ زۆر نزیکە لە گوندی میمبەری کە خەڵک تێیدا دەژی و ئاوه‌دانه‌”.

 

 

Back to top button