به‌ نووسراوى فه‌رمى وەزارەتی دارایی عێراق باج دەخاتە سەر مووچەى فه‌رمانبه‌ران

وەزارەتى دارايى حكومه‌تى عێراق به‌ نووسراوێكى فه‌رميى داوا ئەنجوومەنى وەزيرانى عێراق دەكات بڕيارى دانانى باج لەسەر مووچەى فەرمانبەران جێبەجێ بكرێت وه‌كو داهاتى نا نه‌وتى .

بەپێی نووسراوێکى فه‌رميى کە واژۆی وەزیری دارایی عێراقی عەلی عەلاوی،  لەسەرە و ڕۆژی 13/4/2021، دەرچووە، وه‌زاره‌تى دارايى داوا دەکات ئەميندارێتى ئەنجوومەنى وەزيران  بڕيارى دانانى باج لەسەر مووچەى فەرمانبەران لەم مانگەوە بخاتە بوارى جێبەجێكردنەوە.

وه‌زيرى دارايى عێراق لە نووسراوەكه‌يدا پشتی بە چەندین بڕیار و رێنوێنی بەستووە کە وەزارەتی دارایی و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پێشتر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ دەری کردوون.

وەزارەتى دارايى له‌ نووسراوه‌كه‌يدا ده‌شلێت،” دانانى باج لەسەر سەرجەم داهات دەبێت،موچەى بنەڕەتى، دەرماڵە، هاندان، دەستكەوتى مانگانە و ساڵانە و پاداشت و ئيفاد و هەر داهاتێكى تر”.

ئه‌م نووسراوه‌ى وه‌زاره‌تى دارايى عێراق ڕه‌خنه‌ى توندى ئابووريناسان و مووچه‌ خۆرانى عێراقى به‌دواى خۆيدا هێناوه‌ و ده‌لێن پێچه‌وانه‌ى ده‌ستووره‌.

 

 

Back to top button